LOGIN EN  | AR  | KU
 

دڵنياكردنى پۆست

له‌سه‌رتاى كاره‌كانمان ئه‌وه‌يه‌ دابين كردنى خزمه‌تگوزاريه‌كى باش بۆ گه‌ره‌نتى سه‌لامه‌تى كاڵاكان له‌ كاتى باركردندا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌توانيت ئاسوده‌ بيت كه‌ كاڵانت به‌ باشترين شێوه‌ ده‌پێچرێته‌وه‌ وبار ده‌كرێت له‌ لايه‌ن شاره‌زايانه‌وه‌ له‌و بواره‌ ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م خزمه‌تگوزاريه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ين به‌پێى نرخى راسته‌قينه‌ى كاڵاكه‌ نه‌ك به‌پێى كێش ياخود قه‌باره‌ى باره‌كه‌.

 

گه‌ره‌نتى گواستنه‌وه‌ى هه‌ر جۆره‌ كاڵايه‌ك ده‌كه‌ين كه‌ نوێ بێت وله‌ ناو پاكه‌تى خۆى بێت به‌ مه‌رجێك له‌كاتى شكاندن پاكه‌ته‌كه‌ى زيانى پێوه‌ ديار بێت ، به‌داخه‌وه‌ هيچ گه‌ره‌نتى كاڵاى به‌كارهاتوو ناكه‌ين وهه‌ر كاڵايه‌ك كه‌ له‌ناو پاكه‌تى خۆى نه‌بێت ، كاڵاى به‌كارهاتوو ته‌نها له‌كاتى بزربون قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه‌.
    
گه‌ره‌نتى كاڵاكان به‌ پێى نرخى راسسته‌قينه‌ى ئه‌و كاڵايه‌ ده‌بێت ، وبه‌ ته‌واوى قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه‌ كاتى شكاندن ياخود بزربون.
    
پرۆسه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ به‌شێوه‌يه‌كى خێرا و ئاسان ده‌بێت به‌بێ هيچ كێشه‌ و گرفتێك.
    
بۆ سوودبوون له‌م خزمه‌تگوزاريه‌ تكايه‌ كاڵاكانتان پشكنين بكه‌ن كاتى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ، وه‌ لێبوردن ده‌خوازين چونكه‌ ناتوانين هيچ سكاڵايه‌ك وه‌ربگرين ئه‌گه‌ر كاڵاكه‌ وه‌رگيرابو پێشتر و گه‌ڕێنرابێته‌وه‌‌ بۆ كۆمپانيا.
‌‌‌‌
 
 
UP ↑