LOGIN EN  | AR  | KU
 

مه‌رجه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌‌‌‌

كۆمپانياكه‌مان وه‌ك لايه‌نێكى سێهه‌م هه‌ڵده‌ستێت به‌ كڕينى ئه‌و كاڵايانه‌ كه‌ ده‌يخوازن و باريان ده‌كات بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كڕيار مه‌به‌ستێتى ، له‌كاتى وه‌رگرتنه‌وه‌ى كاڵاكانتان ئه‌گه‌ر كێشه‌يه‌كى هه‌بوو ياخود وه‌ك ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ فرۆشيار ئاماژه‌ى پێداوه‌ ئه‌و كاته‌ ده‌بێت ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌ تاكو په‌يوه‌ندى به‌ فرۆشياره‌وه‌ بكه‌ين وه‌ بزانين چى ڕێنمايى ده‌دات چونكه‌ هه‌ر فرۆشيارێك و مه‌رجى خۆى هه‌يه‌ ، ئه‌گه‌ر فرۆشيار ره‌زامه‌ند بوو له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و كاڵايه‌ ياخود گۆڕينه‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌شداربوو ئه‌و كاته‌ ده‌بێت كاڵاكه‌ بگه‌رێنێته‌وه‌ بۆ فرۆشيار له‌سه‌ر ئه‌ستۆى خۆى وه‌ كۆمپانياكه‌مان به‌رپرس نيه‌ له‌ناوه‌رۆكى ئه‌و كاڵايانه‌.

ئه‌م مه‌رجانه‌ كه‌لوپه‌لى ده‌ستى دوو ناگرێته‌وه‌ ، كڕيار به‌رپرسياره‌ له‌ كرينى كه‌لوپه‌لى به‌كارهاتوو ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌يه‌كى هه‌بێت.

پاش وه‌رگرتنى كاڵاكان و واژوو كردن له‌سه‌ر وه‌رگرتنى كۆمپانياكه‌مان به‌رپرسيار نيه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌يه‌كى هه‌بێت.

‌‌‌‌
 
 
UP ↑