LOGIN EN  | AR  | KU
 

تايبه‌تمه‌ندايه‌تى كۆمپانيا

سايتى بێست شۆپينگ وه‌ك لايه‌نێكى سێهه‌م هه‌ڵده‌ستێت به‌ كڕينى ئه‌و كاڵايانه‌ى به‌شداربوان ده‌يخوازن له‌و جێيه‌ ياخود فرۆشياره‌ كه‌ به‌شداربووان خۆيان ديارى ده‌كه‌ن‌ ، كۆمپانياكه‌مان ئاسانكارى پێشكه‌ش ده‌كات ئه‌ويش به‌ كڕينى كاڵاكان‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌شداربوو پێويستى به‌ كريديت كارت هه‌بێت وگه‌ياندنى كاڵاكان بۆ ئه‌و شوێنه‌ى به‌شداربوو مه‌به‌ستێتى به‌كه‌مترين تێچوون كه‌ بكرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و كاڵايانه‌ى‌ كه‌ ده‌كڕدرێن له‌لايه‌ن به‌شداربوانه‌وه‌ هيچ په‌يوه‌ندى نيه‌ به‌ كۆمپانياوه‌ وهيچ به‌رپرسيار نين له‌ ناوه‌ڕۆكي كاڵاكان ، به‌ڵام كۆمپانيا دڵنيايى ‌گه‌ياندنى كاڵاكان ده‌كات واته‌  ئه‌گه‌ر به‌شداربوو بابه‌تێكى كڕى له‌‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت كۆمپانيا چاودێرى ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و كاڵايه‌ نه‌گه‌يشت له‌و ماوه‌يه‌ى‌ كه‌ فرۆشيار ديارى كردوه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ حجزى پاره‌كه‌ كه‌ دراوه‌ به‌و‌ فرۆشياره‌ و ده‌يگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ‌ به‌شداربوو ، له‌هه‌مان كاتيشدا خزمه‌تگوزارى دڵنياكردنى پۆست پێشكه‌ش ده‌كه‌ين كه‌ له‌كاتى ڕوودانى هه‌ر گرفتێك له‌كاتى باركردندا وه‌ك شكاندن ياخود بزربوون ئه‌وه‌ كۆمپانيا نرخى ئه‌و كاڵايه‌ به‌ته‌واوى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ به‌شداربوو به‌پێى مه‌رجه‌ دياريكراوه‌كان ، بۆ زانياري زياتر له‌سه‌ر دڵنياكردنى پۆست تكايه‌ سه‌ردانى ئه‌م به‌شه‌ بكه‌  دڵنياكردنى پۆست  .

بۆ زانيارى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ى قه‌ده‌غه‌كراون تكايه‌ سه‌ردانى ئه‌م به‌شه‌ بكه‌ بابه‌تى قه‌ده‌غه‌كراو .

‌‌‌‌
 
 
UP ↑